نەبەز موستەفا

دوای بانگهێشتی فەرمی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین ... لە رۆژی یەکەمی سەردانی ئێمە وەک سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی بۆ پارێزگای کانسو و گوندی پۆلانگۆ، بەرجەستەکردنی ڕاستەقینەی ئامانجە فکرییەکانی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی(GCI) بوو.
لەم گەشتەدا، بینیمان چۆن فەلسەفەی حزبی شیوعی چین لە دروشمەوە بووەتە کردارێکی مەیدانی بۆ گۆڕینی ژیانی مرۆڤەکان.
پێش ساڵی ٢٠١٣، ئەم گوندە لە ناو جەرگەی هەژاری و بێ ئاویدا بوو، بەڵام سەردانە مێژووییەکەی سەرۆک شی جینپینگ لە ٣ی شوباتی ٢٠١٣، بووە خاڵی وەرچەرخان. بە هەوڵ و تێکۆشانی بێپچڕانی کادیرانی حزب، گوندەکە لە ژیانێکی ئەشکەوتنشینی و بێ ئاوییەوە، گۆڕا بۆ ناوەندێکی مۆدێرنی کشتوکاڵی و گەشتیاری. داهاتی تاک لە ١,٦٠٠ یوانەوە بۆ زیاتر لە ١٣,٠٠٠ یوان بەرزبووەوە، ئەمەش واتای "دادپەروەری کۆمەڵایەتی"یە لە جەوهەری دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک شیدا.
کانسو نموونەیەکی دەگمەنی پێکەوەژیانی نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانە (وەک گەلی دۆنگسیانگ و هان . موسڵمان و تیت). لەوێ تێگەیشتین کە مۆدێرنیتەی چینی، ڕێز لە تایبەتمەندییە کولتوورییەکان دەگرێت و گەشەپێدان ناکاتە قوربانی سڕینەوەی ناسنامە. ئەمە دەقاودەق پەیامی GCIیە بۆ جیهان: کە دەکرێت شارستانیەتەکان بە جیاوازییەکانیانەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش یەکبگرن.
هەوڵەکان بۆ پاراستنی (ڕووباری زەرد )و گەیاندنی ئاو بۆ ناوچە وشکەکان، نیشانەی ئەوەیە کە شارستانیەتی نوێی چین، شارستانیەتێکی سەوزە. ئەمە وانەیەکی جیهانییە کە چۆن تێکۆشانی سیاسی دەتوانێت هاوسەنگی لە نێوان پێشکەوتنی تەکنەلۆژی و پاراستنی ژینگەدا دروست بکات.
وەک سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە، ئێمە گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە ئەزموونی کانسو و پۆلانگۆ، تەنها چیرۆکی سەرکەوتنی چین نییە، بەڵکو نەخشەڕێگەیەکە بۆ هەموو ئەو گەلانەی دەیانەوێت بە شکۆوە لە هەژاری ڕزگاریان بێت و بە ئاشتی لەگەڵ جیهاندا بژین.

وتارەكان

پەیوەندیکردن

   تەلەفۆن:  ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٩٢٢٨٢

   ئەدرێس:  كوردستان - هەولێر - گەرەکی ئازادی

   ئیمێل  info@global-civilization.org