بەغداد
لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ بەهێزکردنی بەردەوامیی ژینگەیی و پاڵپشتیکردنی دامەزراوە نیشتمانییەکان، سەنتەری توێژینەوەی دەسپێشخەریی شارستانیەتی جیهانی (G.C.I.C)، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١ی ئەیلوول، سەردانێکی فەرمی بۆ وەزارەتی ژینگە لە بەغدادی پایتەخت ئەنجامدا.
لە کاتژمێر یازدەی بەیانی، جەنابی وەزیری ژینگە، خاتوو سروە عەبدولواحید، پێشوازی لە نوێنەری سەنتەر خاتوو بوشرا ئەبو ئەلعیس، ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری سەنتەرەکە کرد. لە میانی دیدارەکەدا، خاتوو بوشرا ڕەشنووسی پڕۆژەیەکی ستراتیژی گشتگیری بە ناونیشانی: "بنیاتنانی شارستانیەتی ئیکۆلۆژی و گرنگیی حوکمڕانی ژینگەیی لە عێراق: دیدگا ستراتیژییەکان بۆ گۆڕانی سەوز" ڕادەستی جەنابی وەزیر کرد.
ئەم پڕۆژەیە کە لەلایەن شارەزایانی سەنتەرەکەوە ئامادەکراوە، ئامانجی کاراکردنی پایەکانی حوکمڕانی ژینگەیی مۆدێرن و پێشکەشکردنی پێشنیارە بۆ چاکسازیی دامەزراوەیی و یاسایی کە لەگەڵ ئەو ئاستەنگانە بگونجێت کە عێراق لە بوارەکانی بەڕێوەبردنی ئاو، وزە، بەرەنگاربوونەوەی بەبیابانبوون و پیسبووندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. هەروەها پڕۆژەکە جەخت لە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە نێودەوڵەتییە پێشەنگەکان دەکاتەوە، بەتایبەتی ئەزموونی "شارستانیەتی ئیکۆلۆژی"، بۆ گواستنەوەی شارەزایی و ذتەکنەلۆژیا دۆستانەکانی ژینگە بۆ ناوخۆی عێراق.
لە لایەن خۆیەوە، جەنابی وەزیر سروە عەبدولواحید پێشوازی لەم دەسپێشخەرییە کرد و دەستخۆشی لەو ڕۆڵە کرد کە سەنتەری توێژینەوەی دەسپێشخەریی شارستانیەتی جیهانی دەیگێڕێت لە پێشکەشکردنی چارەسەری زانستی و داهێنەرانە. جەختیشی کردەوە لە پەرۆشی وەزارەت بۆ کردنەوەی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ سەنتەرەکە بۆ ئەنجامدانی کۆڕبەندە زانستییەکان و سیمینارە پسپۆڕییەکان کە بەشدارن لە داڕشتنی ستراتیژێکی نیشتمانی گشتگیر بۆ پاراستنی ژینگە لە عێراق.
پێشکەشکردنی ئەم پڕۆژەیە وەک هەنگاوێکی کردەیی سەنتەرەکە دێت بۆ دروستکردنی پردی هاوکاری نێودەوڵەتی و کاراکردنی دیالۆگ لە نێوان شارەزایان و لایەنە جێبەجێکارەکان، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام و مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ژینگەیی ئارام و سەقامگیر.

پەیوەندیکردن

   تەلەفۆن:  ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٩٢٢٨٢

   ئەدرێس:  كوردستان - هەولێر - گەرەکی ئازادی

   ئیمێل  info@global-civilization.org