هەولێر – هۆتێل دیڤان
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری هەولێر و لە هۆتێل دیڤان، کۆنفرانسی کۆتایی پڕۆژەی "دیموکراسی و شەفافییەت: بەهێزکردنی بەشداری مەدەنی و ئازادی ڕاگەیاندن" بەڕێوەچوو.
نەبەز. مستەفا بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی بەشداری لە کارەکانی کۆنفرانسەکەدا کرد کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی ئاستی دیموکراسی و پرۆسەی هەڵبژاردن بوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئەم پڕۆژەیە  لەلایەن ڕێکخراوەکانی (تەمووز، تۆڕی شەمس، تۆڕی عەین، و NPA نەرویژی) جێبەجێ کرا. کە تێدا کۆمەڵێک وتاری تایبەت  بە گرنگی و کاریگەری هەردوو چەمکە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن و گەرانەوەی متمانەی بەشداربوون بە دەنگدەر لە پرۆسەی دەنگدان .
لە بەشێکی تری کۆنفرانسەکەدا، مێزگردێکی گفتوگۆ سەبارەت بە ئاستەنگ و ئایندەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێکخرا. هەروەها چەند ڕاپۆرتێکی زانستی و لێکۆڵینەوەیی گرنگ بڵاوکرانەوە کە تیشکیان خستبووە سەر پرسە هەستیارەکان.
بەشداری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی لەم کۆنگرەیەدا، لە چوارچێوەی بایەخدانی سەنتەرەکە دێت بە پرسە سیاسی و مەدەنییەکان و هەوڵدان بۆ چەسپاندنی بنەماکانی شەفافییەت وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ گەشەپێدانی شارستانی و کۆمەڵایەتی لە ناوچەکەدا

پەیوەندیکردن

   تەلەفۆن:  ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٩٢٢٨٢

   ئەدرێس:  كوردستان - هەولێر - گەرەکی ئازادی

   ئیمێل  info@global-civilization.org