لە شاری پەکین ، سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی بە نوێنەرایەتی نەبەز مستەفا، بەڕێوەبەری سەنتەر، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ خانم (وانگ زیجوان) ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا ئەنجامدا .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی چالاکییە هاوبەشەکان، برەودان بە دیالۆگی شارستانیەتەکان و چەمکی پێکەوەژیان کرا. هەروەها هەماهەنگی کرا بۆ ئەنجامدانی ئیڤێنتێکی گەورەی نێودەوڵەتی کە بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوودا لە یەکێک لە شارەکانی عێراق بەڕێوەبچێت، وەک جەختکردنەوەیەک لەسەر بایەخی لێکتێگەیشتنی شارستانیەتەکان.
ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەنتەرەکەیە بۆ بەهێزکردنی پردە کلتووری و فیکرییەکان و ناساندنی زیاتری "دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" لە ناوچەکەدا.