نەبەز موستەفا
لە چوارچێوەی سەردانێکی مەیدانیدا بۆ وڵاتی چین، سەردانی قوتابخانەی حزبیی سەر بە لێژنەی پارێزگای کانسۆمان (Gansu) کرد.
لەم سەردانەدا، بابەتێکەی تایبەت پێشکەش کرا کە تیشکیان خستە سەر ستراتیژییەتەکانی وڵاتی چین بۆ بنبڕکردنی هەژاری و چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان.
لەم سەردانەدا، بابەتێکەی تایبەت پێشکەش کرا کە تیشکیان خستە سەر ستراتیژییەتەکانی وڵاتی چین بۆ بنبڕکردنی هەژاری و چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ گەشەپێدانی ناوچە گوندنشینەکان.لە سەرەتای محازەرەکاندا، باس لەو دەستکەوتە گەورانە کرا کە چین لەژێر سایەی "ستراتیژیی وردی نەهێشتنی هەژاری"دا بەدەستی هێناون. ئاماژە بەوە درا کە لە ساڵی ٢٠١٢وە، چین توانیویەتی نزیکەی ١٠٠ ملیۆن کەس لە هەژاری ڕزگار بکات و ناوی ٨٣٢ قەزا و ١٢٨ هەزار گوند لە لیستی ناوچە هەژارەکان دەربهێنێت. ئەم ئەزموونە وەک مۆدێلێکی جیهانی بۆ وڵاتانی تر ناسێنرا.
بەشێکی گرنگی محازەرەکە تایبەت بوو بە ئەزموونی تایبەتی پارێزگای کانسۆ لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵیدا. پارێزگاکە لە ساڵی ٢٠٢٣دا سیستەمێکی پێشکەوتووی بەناوی (One-Click Application) ڕاگەیاندووە. ئەم سیستەمە ڕێگە بە دانیشتوانی گوندەکان دەدات تەنها لە ڕێگەی سکانکردنی کۆدی (QR) بە مۆبایلەکانیان، داواکاری هاوکاری یان پێداویستییەکانیان بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەکان.
ئەم دەستپێشخەرییە دیجیتاڵییە چەند ئامانجێکی سەرەکی دەپێکێت:
١. دۆزینەوەی خێرا: دەستنیشانکردنی ئەو خێزانانەی لەژێر مەترسی گەڕانەوە بۆ ناو هەژاریدان.
٢. وەڵامدانەوەی دەستبەجێ: کەمکردنەوەی ڕۆتین و گەیاندنی هاوکارییەکان لە کەمترین کاتدا.
٣. چاودێری ورد بەکارهێنانی داتا و زانیارییەکان وەک (چاوێکی هەزار میلی) بۆ چاودێریکردنی دۆخی بژێوی خەڵک.
لە میانەی سیمینارەکەدا، باس لە حەوت بنەمای سەرەکی کرا کە سەرۆک (شی جین پینگ) دایڕشتوون بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی گەشەپێدان، لەوانە: دانانی گەل لە چەقی بایەخەکان، بەهێزکردنی سیستەمی سۆسیالیستی، و پەیڕەوکردنی شێوازێکی زانستی و ورد بۆ هاوکاریکردنی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە.
ئەم سەردانە و محازەرانە دەرفەتێکی گرنگ بوون بۆ تێگەیشتن لەوەی چۆن چین توانیویەتی لە ڕێگەی تێکەڵکردنی "سەركردایەتییەکی سیاسی بەهێز" و "تەکنەلۆژیای سەردەم"، گەورەترین کێشەی مرۆیی کە هەژارییە، لە ناوچە هەرە سەختەکاندا چارەسەر بکات.
وێنەکان لە کاتی محازەرەکە لە قوتابخانەی حزبی کانسۆ کە تێیدا داتا کانی بنبڕکردنی هەژاری نیشان دەدرێن