لە پێناو بونیادنانی پردێکی مەعریفی لە نێوان هەرێمی کوردستان و شارستانیەتی کۆنی وڵاتی چین، لە شاری یینچوان، بەڕێز یانغ شيانغ دونغ، جێگری سەرۆکی گرووپی (بیت حکمە) بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری نێودەوڵەتی، پێشوازی لە بەڕێز نەبەز مستەفا، بەڕێوەبەری سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی کرد.
ئەم دیدارە وەک دەسپێکی پڕۆژەیەکی ستراتیژی گەورە هەژمار دەکرێت بە ناوی "دەستپێشخەری هاوبەشی شارستانی چینی – ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست". ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوە، زیندووکردنەوەی ڕۆحی "ڕێگای ئاوریشم"ە لە ڕێگەی وەرگێڕانی کتێبە فیکرییەکان، سازکردنی کۆڕبەندی ساڵانەی زانستی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم بۆ قووڵکردنەوەی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو گەل.
لەم چوارچێوەیەدا، پێشنیاری فەرمی بۆ دامەزراندنی لقێکی سەنتەری "بیت حکمە" لە شاری هەولێر کرا، تا ببێتە دەروازەیەکی گەشاوە بۆ ئاڵوگۆڕی کولتووری و زانستی لە ناوچەکەدا. ئەم هەوڵە دەریدەخات کە دیالۆگ و پێکەوەژیان، تەنها ڕێگای ڕاستەقینەن بۆ بونیادنانی جیهانێکی ئارامتر و دەوڵەمەندتر بە مەعریفە، کە تێیدا هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی گرنگی ئەم پەیوەندییە مرۆیی و شارستانییە دەردەکەوێت.

پەیوەندیکردن

   تەلەفۆن:  ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٩٢٢٨٢

   ئەدرێس:  كوردستان - هەولێر - گەرەکی ئازادی

   ئیمێل  info@global-civilization.org