ئەزموونی حوکمڕانی و خزمەتگوزاری لە چین: دیدگایەکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
ئامادەکردنی : هوانگ لانلان (Huang Lanlan) پەیامنێری ڕاپۆرتە
نێودەوڵەتییەکان لە ڕۆژنامەی "گڵۆباڵ تایمز" (Global Times).
بۆ تێگەیشتن لە چینی ئەمڕۆ، پێویستە لە مێژوو و ستراتیژییەکانی حزبی کۆمۆنیستی ئەو وڵاتە بکۆڵرێتەوە. لەم چوارچێوەیەدا،
شاندێکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەسپێشخەری شارستانی جیهانی سەردانی شاری شەنگەهاییان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری گەشەسەندنەکانی ئەو وڵاتە بن. شاندەکە لە یەکەم وێستگەیاندا چوونە ئەو شوێنە مێژووییەی کە حزبی کۆمۆنیستی چینی تێدا دامەزرا.
شاندێکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەسپێشخەری شارستانی جیهانی سەردانی شاری شەنگەهاییان کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری گەشەسەندنەکانی ئەو وڵاتە بن. شاندەکە لە یەکەم وێستگەیاندا چوونە ئەو شوێنە مێژووییەی کە حزبی کۆمۆنیستی چینی تێدا دامەزرا.لەوێ، کاوە مەحمود، سکرتێری پێشووی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کوردستانی عێراق، وەک سەرۆکی شاندەکە سەرسامی خۆی بە شارەکە دەربڕی و وتی: "شەنگەهای ڕەنگدانەوەی ئەو دەستکەوتە گەورانەیە کە حزبی کۆمۆنیستی چین لە کاروانە درێژخایەنەکەیدا بەدەستی هێناوە، بەتایبەتی وەک مۆدێلێک لە بواری گەشەپێدانی کوالێتی بەرزدا."
ئەم گەشتە مێژووییە کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر ئەندامانی شاندەکە هەبوو. نەبەزعەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ناوەندی توێژینەوەی دەسپێشخەری شارستانیەتی جیهانی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکەوتنی چین پەیوەستە بە بنەماکانییەوەو وتی: لە ساڵی ١٩٢١دا، هێزێکی سیاسی لەدایکبوو و توانی جیهان بگۆڕێت. مێژوو ئەوە نیشان دەدات کە سەرکەوتنی ڕاستەقینە لەوەوە دێت کە بە وەفاداری بۆ ئامانجە سەرەتاییەکانت بمێنیتەوە، و هەرگیز پەیوەندیت لەگەڵ خەڵکدا نەپچڕێنیت.
لە وێستگەیەکی تری سەردانەکەدا، شاندەکە لە قوتابخانەی حزبی شەنگەهای ئاشنای فەلسەفەی حوکمڕانی بوون کە مرۆڤ دەخاتە چەقی بایەخەکانەوە. نەبەز عەبدوڵڵا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دروشمی "گەل لە پلەی یەکمدایە" بە مانای گەشەپێدانی کوالێتی بەرز و خۆشگوزەرانی گشتی بۆ خەڵکە. ئەو باوەڕی وابوو خەڵک لە لوتکە و سوودمەندی هەر پلانێکن.
کاوە مەحمود، کە لە نزیکەوە ئاگاداری تێڕوانینە تیۆرییەکانی سەرکردایەتی چین بووە، وتی: "قورسە بڵێیت لایەنێکی دیاریکراو زۆرترین کاریگەری هەبووە - دەتوانم بڵێم هەموو بەشەکانی ئەم زنجیرە کتێبە [حکومڕانی چین] کاریگەرییەکی قووڵیان لەسەرم بەجێهێشتووە."
لە کۆتا وێستگەدا، شاندەکە ناوەندێکی خزمەتگوزارییان لە ناو جەرگەی ناوچە بازرگانییەکاندا بینی کە خزمەتی هاووڵاتیانی ئاسایی دەکرد. کاوە مەحمود لەوێشەوە دووپاتی کردەوە کە: "حزبی کۆمۆنیستی چین زنجیرەیەک ڕێکاری گرنگی گرتووەتەبەر لە حوکمڕانی بنەڕەتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە خەڵک." هەروەها وتی: "حزبی کۆمۆنیستی چین بە ڕاستی خزمەتی خەڵک دەکات، گوێ لە پێداویستییەکانیان دەگرێت و چارەسەری کێشەکانیان دەکات."
نێزام محەمەد، ئەندامی بۆردی ناوەندی توێژینەوەکە، ئەم مۆدێلەی بە نموونەیەکی جیهانی وەسف کرد و وتی: "پێموایە ئەمە دەستکەوتێکی زۆر باشە بۆ مێژوو و بۆ ئەزموونەکانی چین. پێموایە ئەمە مۆدێلێکە بۆ ئەوانی تریش کە چاوی لێ بکەن."
ئەو لە کۆتایی گەشتەکەدا بە دڵنیاییەوە ڕایگەیاند: "ئێمە لایەنە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانی شارەکەمان بینی، و بینیمان چۆن حزبی کۆمۆنیستی چین مامەڵە لەگەڵ گەلەکەیدا دەکات. ئەمە ژیانێکی زۆر باش بۆ هاووڵاتیان فەراهەم دەکات. ئەوە هۆکارم پێدەدات بڵێم کە چین لەسەر ڕێگایەکی دروست هەنگاو دەنێت."
