هەولێر
سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەریی شارستانیەتی جیهانی (GCIC) بە هاوکاری کونسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین لە هەولێر، سیمینارێکی نێودەوڵەتی فراوان لەژێر دروشمی ( بەرەو جیهانێکی فرە جەمسەر و داهاتوویەکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی) ڕێکدەخات.
ئەم چالاکییە بەبۆنەی (ڕۆژی جیهانیی گفتوگۆی نێوان شارستانییەتەکان) لە هۆتێل ڕادیسۆن لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
ئەم سیمینارە تەنها کۆبوونەوەیەکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو سەکۆیەکی دیپلۆماسی و کولتوورییە کە تێیدا بژاردەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان، ئەکادیمیستانی زانکۆکانی چین وەک زانکۆی شەنگەهای و ژێجیانگ، و هەرێمی کوردستان وەک زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی و نوێنەرانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست میسر و ئوردن و لوبنان کۆدەبنەوە.
ئەم هەوڵە دەبێتە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک ناوەندێکی ئاشتی و گفتوگۆ لە ناوچەکەدا، و هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە زانستی و سیاسییەکان لەگەڵ کۆماری میللی چین کە یەکێکە لە جەمسەرە کاریگەرەکانی جیهانی نوێ.

پەیوەندیکردن

   تەلەفۆن:  ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٩٢٢٨٢

   ئەدرێس:  كوردستان - هەولێر - گەرەکی ئازادی

   ئیمێل  info@global-civilization.org