
پەکین | ٨ی نیسانی ٢٠٢٦
لە درێژەی کارەکانی دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا، شاندی "سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" لە دوو دیداری جیادا لەگەڵ هەریەک لە بەرێزان "جین شین"، جێگری وەزیری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین (IDCPC)، بەرێز (یو وێی) جێگری بەرێوەبەری گشتی نووسینگەی رۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقیا بەشی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی چین، زنجیرەیەک گفتوگۆی ئاستبەرز و بڕیاری ستراتیژییان تاوتوێ کرا. ئەم دیدارانە بوونە وێستگەی بەیەکگەیشتنی دیدگا مەعریفییەکانی سەنتەرەکە و لە پێناو داڕشتنی جیهانێکی دادپەروەرتر.
لە کۆبوونەوەکاندا، بە قووڵی باس لە دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی چین بەرێز شی جینک پینگ ، مۆدێلی مۆدێرنیتەی چینی ، "سۆشیالیزم بە تایبەتمەندییە چینییەکان کرا.
جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم ئەزموونە، سەلماندوویەتی کە گەلان دەتوانن گەشەپێدانی هەمەلایەنە بەدەستبهێنن بەبێ ئەوەی دەستبەرداری ناسنامە و شارستانیەتی خۆیان ببن. ئەم مۆدێلە وەک ئیلهامبەخشێک بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان خرایە ڕوو.
بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ خوێندنەوەی پۆ دەستپێشخەرییە جیهانییەکەی سەرۆک "شی جین پینگ" کە پێکەوە چەمکی "بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بۆ داهاتوویەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی" پێکدەهێنن:
لەم دیدارەدا هەردوولا گەیشتنە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر کۆمەڵێک پێشنیار و بڕیاری کردەیی کە ئامانجیان گواستنەوەی ئەم دەستپێشخەرییانەیە بۆ ناو واقیعی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بۆ دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان شارستانیەتی چینی و شارستانیەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەڕێزان "یو" و "جین شین" جەختیان کردەوە کە چین، "سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" وەک هاوبەشێکی ستراتیژی دەبینێت لە ناوچەکەدا.
کۆبوونەوەکان بە بڕیاری جدی بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە هاوکاریی "فیکری و شارستانی" کۆتاییان هات، کە ئامانجیان خزمەتکردنە بە ئاشتی و گەشەپێدانی هاوبەش بۆ هەموو مرۆڤایەتی.



