پەکین – 9-4-2026

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی سێیەم ڕۆژی سەردانە زانستییەکەیاندا بۆ وڵاتی چین، شاندی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی سەردانی) پەیمانگای لێکۆڵینەوەی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا (یان کرد، کە سەر بە ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی چینە (CASS).
ئەم دیدارە بە یەکێک لە گرنگترین وێستگەکانی گەشتەکە دادەنرێت، بەوپێیەی ئەم پەیمانگایە ناوەندێکی بڕیارەبەدەست و ستراتیژییە بۆ لێکۆڵینەوە لە کاروباری ناوچەکە.
لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە بە بەشداری پسپۆڕانی باڵای پەیمانگاکە و نوێنەرانی پەیمانگای چین بۆ لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان (CIIS) و فەرمانگەی نێودەوڵەتی لە پارتی کۆمۆنیستی چین (IDCPC) بەڕێوەچوو، گفتوگۆی چڕ دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی "دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" کرا. باس لەوە کرا کە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا دەبنە جێگەی بایەخی سەرەکی لە توێژینەوە ستراتیژییەکانی داهاتوودا. هەروەها تیشک خرایە سەر گرنگی "فیکری دیپلۆماسیی نوێی چین" و چۆنیەتی ڕەنگدانەوەی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا. لایەنی چینی خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ بوونی سەنتەرێکی تایبەت بەم بوارە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ نزیککردنەوەی دیدگای هەردوولا لە قەڵەمیان دا.
ئەم سەردانە ڕێگەی خۆشکرد بۆ لێکتێگەیشتنی زانستی لە نێوان هەردوو لادا، بە ئامانجی ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش و ئاڵوگۆڕی توێژەر. لە کۆتایی "سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" لە ڕێگەی ئەم جۆرە دیدارە ئاستبەرزانەوە، دەیەوێت ببێتە ناوەندێکی پێشەنگ لە ناوچەکەدا بۆ شیکردنەوەی ستراتیژییەتە جیهانییەکان و بەهێزکردنی دیپلۆماسیی فیکری.

پەیوەندیکردن

   تەلەفۆن:  ٠٠٩٦٤٧٥٠٤٤٩٢٢٨٢

   ئەدرێس:  كوردستان - هەولێر - گەرەکی ئازادی

   ئیمێل  info@global-civilization.org