
١١ی نیسانی ٢٠٢٦:
سەردانی ناوچەی تۆنگژۆو کرا، بەتایبەتی پێشانگای پلاندانانی ناوەندی لاوەکیی پەکین و باخچەی دڵی سەوزی شار . ئەم وێستگەیە بەرجەستەکردنی کردەیی موبادەرەی شارستانیەتی ئیکۆلۆژی (Ecological Civilization) بوو. لێرەدا مۆدێلێکی نوێی ژیانی شارنشینی نمایش کرا کە تێیدا تەکنەلۆژیا و سەوزایی بە جۆرێک ئاوێتە بوون، کە دەری دەخات گەشەپێدانی بەردەوام تەنها دروشم نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقییە بەرامبەر بە نەوەکانی داهاتوو.

دوا ىیوەڕۆ ، سەردانی شوورەی مەزنی چین کرا. ئەم شوێنە لای ئێمە وەک سیمبۆلی ئیرادەی پاراستنی شارستانیەت و خاڵی بەیەکگەیشتنی شکۆی مێژوو و داهێنانی مرۆیی خوێندرایەوە. شوورەکە تەنها دیوارێکی بەرگری نییە، بەڵکو گوزارشتە لە تێکەڵبوونی قووڵی ناسنامەی نەتەوەیی لەگەڵ جوگرافیای سروشتیدا؛ لێرەدا مێژوو دەبێتە وانەیەک بۆ ئێستا، کە چۆن پاراستنی ڕەگ و ڕیشە و شارستانیەت، بناغەی هەر پێشکەوتنێکی جیهانیی و مۆدێرنەیە. ئەم وێستگەیە نیشانیداین کە گەورەیی گەلان لە توانایان دایە بۆ گرێدانەوەی ڕابردوویەکی پڕ لە شانازی بە داهاتوویەکی پڕ لە گەشەپێدان.
١٢ی نیسانی ٢٠٢٦:
سەردانی شاری شەنگەهایمان کرد؛ ئەو شارەی کە وەک تاقیگەی داهاتووی مرۆڤایەتی دەردەکەوێت. ئەم شارە تەنها جەنجاڵی کێبڕکێی ئابووری نییە، بەڵکو مەڵبەندی هێزی بەرهەمهێنانی نوێ یە. لەوێ تێگەیشتین کە نوێگەرایی ڕاستەقینە، تەنها لە باڵەخانە بەرزەکاندا نییە، بەڵکو لەو حوکمڕانییە کارایە دایە کە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای باڵا دەکاتە بنەما بۆ باشترکردنی ژیانی مرۆڤ. ئەم دیدگایە بۆ سەنتەری ئێمە بووە ئیلهامبەخش بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەکرێت تەکنەلۆژیا لە خزمەت بەها مرۆییەکاندا بێت.
سەردانی شوێنی یەکەمین کۆنگرەی نیشتمانی حزبی کۆمۆنیستی چین

سەردانی شوێنی یەکەمین کۆنگرەی نیشتمانی حزبی کۆمۆنیستی چین گەشتە بۆ "سەرچاوەی سوور" و لانکەی گۆڕانکارییە گەورەکانی چین. گرنگی ئەم شوێنە لەوەدایە کە نیشانی دەدات چۆن ئیرادەیەکی بچووک و سادە دەبێتە پڕۆژەیەکی گەورەی جیهانی. لە ڕووی فکرییەوە، ئەم شوێنە بڕوابوون بەخۆ لای تاک بونیاد دەنێت و فێری دەکات کە مۆدێرنە لە ڕێگەی پاراستنی شوناس و ڕەسەنایەتییەوە بەدەست دێت. ئەم مۆزەخانەیە وانەیەکە لە کۆڵنەدان و بەرپرسیارێتی؛ تێیدا تاک تێدەگات کە شارستانیەتەکان بە بیرۆکەی پێشەنگ و خەمخۆری بۆ مرۆڤایەتی بنیات دەنرێن، ئەمەش هەمان ئەو ئامانجەیە کە "دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی" کاری بۆ دەکات.
١٣ی نیسانی ٢٠٢٦:
سەردانی زانکۆی فودان
لە درێژەی ئەم گەشتە مەعریفییەدا، بەرەو زانکۆی فودان هەنگاومان نا؛ ئەو ناوەندەی کە تەنها زانکۆ نییە، بەڵکو چیرۆکی هەستانەوەی نەتەوەیەکە. فودان کە ناوی لە دەقە فەلەکییە کۆنەکانەوە وەرگیراوە و بە واتای تیشکی خۆر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەدرەوشێتەوە دێت، گوزارشت لە ئیرادەی گەلێک دەکات کە لە تاریکیی پاشکۆییەوە بەرەو ڕووناکیی سەربەخۆیی هەنگاوی نا. ئەم زانکۆیە کە لە ساڵی ١٩٠٥ لەسەر دەستی ما شێنگبۆ دامەزرا، یەکەمین زانکۆی چین بوو کە بەبێ دەستی بیانی بونیاد نرا، ئەمەش فودانی کردە مەڵبەندی نیشتمانپەروەری و داهێنان.

پەیوەندیی فودان و سەرۆک ماو تسی تۆنگ ڕەهەندێکی ستراتیژی بە زانکۆکە بەخشیوە. ماو بە دیدگایەکی قووڵەوە دەیویست فودان ببێتە زانکۆی پەکینی باشوور و هاوسەنگی لە نێوان زانستە مرۆیی و سروشتییەکاندا دروست بکات. تەنانەت ناوی زانکۆکە کە ئەمڕۆ وەک لۆگۆیەکی شکۆدار دەبینرێت، بە دەستوخەتی خودی ماو نووسراوەتەوە. ئێمە لە سەنتەرەکەمانەوە وەک هاوبەشێکی فیکری، فودان وەک مۆدێلێک دەبینین؛ مۆدێلێک کە پێمان دەڵێت داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پێویستی بەوەیە لەبری پشتبەستن بە سەرچاوە سروشتییەکان، وەبەرهێنان لە ئەقڵ و تەکنەلۆژیا دا بکات.
سەردانی سەنتەری چینی-عەرەبی بۆ چاکسازی و گەشەپێدان
دوای ئەوە، سەردانی سەنتەری چینی-عەرەبی بۆ چاکسازی و گەشەپێدان مان کرد لە زانکۆی شەنگەهای بۆ خوێندنی نێودەوڵەتی. ئەم شوێنە خاڵی بەریەککەوتنی دوو شارستانییەتی مەزنە. لێرەدا باسمان لە تواصل و لێکتێگەیشتنی هاوبەش کرد. بۆ سەنتەری ئێمە، ئەم ناوەندە پردێکی گرنگە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی چاکسازییەکانی چین بۆ ناوچەکەمان و بونیادنانی زمانێکی هاوبەش بۆ گەشەپێدان.
بورجی لولەی ڕۆژهەڵات
کۆتایی گەشتەکەمان بە بینینی بورجی لولەی ڕۆژهەڵات (Oriental Pearl Tower) مانا وەرتگرت. ئەم بورجە کە وەک مروارییەک لە
ئاسمانی شەنگەهایدا دەدرەوشێتەوە، هێمایەکە بۆ گەیشتنە لوتکە. ئەم گەشتە بۆ سەنتەرەکەمان تەنها سەردانێکی سادە نەبوو، بەڵکو داڕشتنەوەی نەخشەڕێگایەک بوو بۆ ئەوەی چۆن بتوانین لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەم ناوەندە زانستییە جیهانییانەدا، کار بکەین بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی هاوبەش کە تێیدا زانست ببێتە زمانی یەکەمی گفتوگۆ.
ئاسمانی شەنگەهایدا دەدرەوشێتەوە، هێمایەکە بۆ گەیشتنە لوتکە. ئەم گەشتە بۆ سەنتەرەکەمان تەنها سەردانێکی سادە نەبوو، بەڵکو داڕشتنەوەی نەخشەڕێگایەک بوو بۆ ئەوەی چۆن بتوانین لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ ئەم ناوەندە زانستییە جیهانییانەدا، کار بکەین بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی هاوبەش کە تێیدا زانست ببێتە زمانی یەکەمی گفتوگۆ.١٤ی نیسانی ٢٠٢٦:
کۆتا وێستگەی گەشتەکەمان بۆ شاری شەنگهای، سەردانی "قوتابخانەی حزبیی لێژنەی شەنگهای" بوو، بەشداریمان کرد لە وانەیەک کە دەکرێت وەک "نەخشەڕێگای سەرکەوتن" ناوزەد بکرێت؛ وانەی «جێبەجێکردنی دیدگای دروستی حزب بۆ ئەدای کارگێڕیی تەندروست». گرنگیی ئەم وانەیە لەوەدایە کە تێگەیشتنێکی نوێ بۆ "سەرکەوتن" دەخاتە ڕوو. لێرەدا فێربووین کە ئەدای کارگێڕیی تەندروست تەنها بەرزکردنەوەی ژمارەکان و ڕێژەی گەشە نییە، بەڵکو بریتییە لە پەرەپێدانی "زانستییانە". واتە بڕیارەکان دەبێت لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە بن، نەک هەڕەمەکی؛ دەبێت بۆ بەرژەوەندیی درێژخایەنی گەل بن، نەک بۆ ناوبانگێکی کاتیی بەرپرسان. ئەم دیدگایە کارگێڕی لە بیرۆکراسییەکی ڕەقەوە دەگۆڕێت بۆ پرۆسەیەکی زیندوو کە تێیدا پاراستنی ژینگە، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و کوالێتیی ژیان، پێوەرە سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندنی کارن.
دواتر ڕوومان کردە ناوچەی "لو جیازوی" بۆ بینینی ڕەهەندی پراکتیکیی ئەو فەلسەفەیە. لە ناوەندی خزمەتگوزاریی جەماوەریی
حزب، بینیمان چۆن حزب وەک پارێزەر و خزمەتگوزار لە جەرگەی یەکێک لە گەورەترین ناوەندە داراییەکانی جیهاندا ئامادەیە. لو جیازوی، کە ناوچەی بانک و بازرگانییە جیهانییەکانە، ڕەنگە شوێنێکی دوور لە سۆز و خزمەتگوزاریی بنکەیی بێتە بەرچاو، بەڵام بوونی ئەم ناوەندە لەوێ سەلمێنەری ڕاستییەکی گرنگە: کە هیچ کەس و هیچ چینێک لە چەتری خزمەتگوزاریی گشتی بەدەر نییە.
حزب، بینیمان چۆن حزب وەک پارێزەر و خزمەتگوزار لە جەرگەی یەکێک لە گەورەترین ناوەندە داراییەکانی جیهاندا ئامادەیە. لو جیازوی، کە ناوچەی بانک و بازرگانییە جیهانییەکانە، ڕەنگە شوێنێکی دوور لە سۆز و خزمەتگوزاریی بنکەیی بێتە بەرچاو، بەڵام بوونی ئەم ناوەندە لەوێ سەلمێنەری ڕاستییەکی گرنگە: کە هیچ کەس و هیچ چینێک لە چەتری خزمەتگوزاریی گشتی بەدەر نییە.ئەم ناوەندە وەک "لێدانی دڵی حزب" وایە لە ئاستە بنکەییەکاندا . لەوێدا گوێ لە کێشەی کرێکاران دەگیرێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بە کارمەندانی باڵەخانە بەرزەکان دەکرێت و هەستی هاووڵاتیبوون لە ناو جەنجاڵیی ئابووریدا دەپارێزرێت. ئەمە ئەو شوێنەیە کە تیۆرییەکانی ناو قوتابخانە دەبنە "کردار". لێرەدا تێدەگەین کە حزب تەنها لە پشت مێزەکانەوە بڕیار نادات، بەڵکو لە ناو خەڵکدایە و لە نزیکەوە ئاگاداری پێداویستییەکانیانە.







