
لە هەنگاوێکی ستراتیژیدا، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین (IDCPC) بە فەرمی بانگهێشتنامەیەکی ئاست بەرزی ئاراستەی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی کرد. بەپێی ئەم بانگهێشتنامەیە، ئەم سەنتەرە دەبێتە یەکەمین ناوەندی لێکۆڵینەوە لەسەر ئاستی جیهان کە لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٦دا، وەک میوانێکی ڕەسمی دەوڵەت پێشوازی لێبکرێت.
ئەم شاندە، کە بژاردەیەک لە پسپۆڕانی وڵاتانی (سوریا، فەلەستین، لوبنان، ئوردن، عێراق و هەرێمی کوردستان)ی لەخۆگرتبوو،
وەک ئەقڵە ستراتیژییەکانی ناوچەکە ئەرکی خوێندنەوەی قووڵی دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک شی جینپینگ-یان گرتە ئەستۆ؛ بەتایبەت چەمکی بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بۆ ئایندەیەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی .
وەک ئەقڵە ستراتیژییەکانی ناوچەکە ئەرکی خوێندنەوەی قووڵی دەستپێشخەرییەکانی سەرۆک شی جینپینگ-یان گرتە ئەستۆ؛ بەتایبەت چەمکی بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بۆ ئایندەیەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی .ئامانجی سەرەکی ئەم هەوڵە زانستییە، گۆڕینی ئەم دیدگا جیهانییەیە بۆ نەخشەڕێگایەکی کردەیی تا ببێتە کەرەستەی تێپەڕاندنی قەیرانە کلتووری و ئابوورییەکانی ناوچەکە و بونیادنانی مۆدێلێکی نوێی گەشەپێدان لەسەر بنەمای هاوبەشیی مرۆیی. ئەرکی سەرەکی سەنتەرەکەمان لەم گەشتەدا، شیکردنەوەی قووڵی چەمکی بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بۆ ئایندەیەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی بوو، کە سەرۆک شی جینپینگ وەک نەخشەڕێگایەک بۆ ڕزگارکردنی جیهان لە قەیرانە کلتووری و ئابوورییەکان پێشکەشی کردووە.
وێستگەکانی سەردانیمان
لە ٧ی نیسانی ٢٠٢٦:
بەرنامەی کارەکانمان بە سەردانی مۆزەخانەی مێژووی حزبی شیوعی چین لە پەکین دەستی پێکرد. لێرەدا، تێگەیشتنی فیکری سەنتەرەکەمان ئەوە بوو کە ئەم مۆزەخانەیە تەنها گەنجینەیەک نییە بۆ ڕابردوو، بەڵکو مێشکێکی زیندوو ە کە نیشانی دەدات چۆن ئیرادەی سیاسی دەتوانێت نەتەوەیەک لە سەردەمی شەرمەزاری یەوە بەرەو سەردەمی شکۆ بەرێت. لێرەدا، مانا قووڵەکانی سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینی بەرجەستە بوون؛ کە تێیدا مێژووی تێکۆشان کراوەتە بناغەیەک بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی مۆدێرن کە نەک تەنها لە ڕووی مادی، بەڵکو لە ڕووی مەعنەویشەوە پێشەنگ بێت. ئەم وێستگەیە نیشانی داین کە هیچ گۆڕانکارییەک بێ ڕەگێکی مێژوویی قووڵ سەرکەوتوو نابێت.
دوای نیوەڕۆ شاندی سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی لە دوو دیداری جیاواز و پڕبایەخدا لەگەڵ بەڕێزان جین شین (Jin.Xin)، یاریدەدەری وەزیری فەرمانگەی نێودەوڵەتی و جێگری وەزیری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین (IDCPC)، و بەڕێز یو وەی (Yu-Wei)، جێگری بەڕێوبەری گشتی نووسینگەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقیا لە بەشی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانی حزبی شیوعی چین، کۆبووەوە. لەم دیدارانەدا کە وەک وێستگەی بەیەکگەیشتنی دیدگا مەعریفییەکانی سەنتەرەکە بوون
لە کۆبوونەوەکاندا، بە قووڵی باس لە دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی چین بەڕێز شی جین پینگ ، مۆدێلی مۆدێرنیتەی چینی و
سۆشیالیزم بە تایبەتمەندییە چینییەکان کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم ئەزموونە سەلماندوویەتی گەلان دەتوانن گەشەپێدانی هەمەلایەنە بەدەستبهێنن بەبێ ئەوەی دەستبەرداری ناسنامە و شارستانیەتی خۆیان ببن، ئەم مۆدێلەش وەک ئیلهامبەخشێک بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان خرایە ڕوو. بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ خوێندنەوەی دەستپێشخەرییە جیهانییەکانی سەرۆک شی جین پینگ کە پێکەوە چەمکی بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بۆ داهاتوویەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی پێکدەهێنن.
سۆشیالیزم بە تایبەتمەندییە چینییەکان کرا. جەخت لەوە کرایەوە کە ئەم ئەزموونە سەلماندوویەتی گەلان دەتوانن گەشەپێدانی هەمەلایەنە بەدەستبهێنن بەبێ ئەوەی دەستبەرداری ناسنامە و شارستانیەتی خۆیان ببن، ئەم مۆدێلەش وەک ئیلهامبەخشێک بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان خرایە ڕوو. بەشێکی سەرەکیی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ خوێندنەوەی دەستپێشخەرییە جیهانییەکانی سەرۆک شی جین پینگ کە پێکەوە چەمکی بونیادنانی کۆمەڵگەیەک بۆ داهاتوویەکی هاوبەشی مرۆڤایەتی پێکدەهێنن.هەردوولا گەیشتنە تێگەیشتنێکی هاوبەش لەسەر کۆمەڵێک پێشنیار و بڕیاری کردەیی کە ئامانجیان گواستنەوەی ئەم دەستپێشخەرییانەیە بۆ ناو واقیعی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی نێوان شارستانیەتی چینی و شارستانیەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە تایبەتی گفتوگۆکان لەسەر ئەوە چڕ بوونەوە کە چۆن دەبێت جیهان لە جەمسەربەندییە ململانێکارەکان ڕزگار بکرێت و بەرەو تەواوکاری شارستانی ببرێت. لێکتێگەیشتنی سەنتەرەکەمان لەگەڵ بەڕێز جینگ شین و بەڕێز یو وەی ئەوە بوو کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە مۆدێلێکی نوێی گەشەپێدان هەیە کە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش بێت.
بەڕێزان جین شین جەختیان کردەوە کە چین، سەنتەری لێکۆڵینەوەی دەستپێشخەری شارستانیەتی جیهانی وەک هاوبەشێکی ستراتیژی لە ناوچەکەدا دەبینێت. کە ئامانجی خزمەتکردنە بە ئاشتی و گەشەپێدانی هاوبەش بۆ هەموو مرۆڤایەتی. وا پلانیشە کە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەيران وەک هاوبەشێکی فکری، چالآکییەکی هاوبەش بۆ رۆژی دیالۆگی شارستانییەتەکان ئەنجام بدەن.





