به‌ قه‌ڵه‌می ده‌نگی دیجله‌
لە نێوان ڕۆژانی 20 تا 23ی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا، پلنیۆمی چوارەمی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین بەڕێوەچوو.  گرنگترین ئەنجامەكانی ئەو پلینیۆمە لە پێشكەشكردنی " پلان و پێشنیارەكانی كۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی چین سەبارەت بە بارودۆخی پلانی پێنج ساڵەی پانزەیەم بۆ گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی نیشتمانی" دا خۆی بینییەوە. ئەوەش دیزاینێكی لە ئاستێكی  باڵادا و، پلانێكی ستراتیژی بۆ گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی چین لە پێنج ساڵی داهاتوودا پێشكەشكرد.
ئەمینداری گشتی حیزب " شی جین پینگ" ئاماژەی بەوەدا كە " داڕشتنی زانستییانە و جێبەجێكردنی بەردەوامی پلانی پێنج ساڵە، بە شارەزایی و پسپۆڕییەكی گەورەی حیزبەكەمان لەقەڵەم دەدرێت بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و حوكمڕانیكردن، تایبەتمەندییەكی سیاسی زۆر بایەخداریشە بۆ سۆشیالیزم بە تایبەنمەندی چینی" . 
مێژووی پلانە پێنج ساڵییەكان، مێژووی گەشەكردنی چین لەخۆ دەگرێت. لەساڵی 1953 ەوە تاكو ساڵی 2025، چواردە پلانی پێنج ساڵەیی، ڕابەرایەتی چینیان كردووە لەوەدا موعجیزەیەكی گەشەكردن بهێنێتە كایەوە كەلەجیهاندا نمونەی دەگمەنە.  لەژێر سەركردایەتی بەهێزی حیزبی شیوعی چیندا، ئابووری چین بە هێز و پێداگرییەوە" لەپەنای كاركردن لەسەر جێبەجێكردنی ئەم پلانە تاكو بەشێوەیەكی تەواو جێبەجێ بكرێت" ڕێگەی خۆی بڕی، ڕێگەی گەشەكردنێكی ساغڵەم و بەردەوام، كە زۆر جیاوازە لەو ڕێگەی ئابوورییە سەرەكییەكانی جیهان پیایدا تێپەڕیوون.
ئامانجە سەرەكییەكانی پلانی پێنج ساڵەی پانزەیەم، گەشەپێدانێكی كوالێتی بەرز، پشت بەخۆبەستن و بەهێزكردنی خود لە زانست و تەكنەلۆژیادا،  قووڵكردنەوەی چاكسازی گشتگیر، بەرزكردنەوەی پلەی شارستانیەتی كۆمەڵایەتی، باشتركردنی بژێوی گەل، دروستكردنی چینێكی جوان و ڕازاوە، چەسپاندنی قەڵغانی ئاسایشی نەتەوەیی. لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا، چین سەرجەم تایبەتمەندییەكانی خۆی لە سیستەمی سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینی ئەكتیڤ دەكات. بازاڕی زۆر فراوانی چین، سیستەمێكی پیشەسازی تێروتەواو، سەرچاوەی فراوانی مرۆیی، ئەمانە هەموو بەكاردێنێت بۆ دانانی بناغەی پتەو و هەوڵدانی تەواو بۆ بەگەڕخستنی ڕۆڵی میحوەری پلانی پێنج سالەی پانزەیەم لەپرۆسەی نوێكردنەوەی سۆشیالیزم بەشێوەیەكی گشتی، هەروەها تۆماركردنی وەرزێكی تازەی هەردوو موعجیزەكە، كەبریتین لە: گەشەی خێرای ئابووری و سەقامگیری كۆمەڵایەتی بۆ ماوەیەكی درێژ.
بەپێچەوانەی هەندێك وڵاتەوە كە سیاسەتی تاك جەمسەری و خۆپارێزی توندڕەوانە جێبەجێ دەكەن، هەروەها هەوڵ ئەدەن بۆ ئەوەی پێشكەوتنی تەكنەلۆژی وڵاتانی تر گەمارۆ بدەن، بەشێوەیەكی مەترسیدار زیان بدەن لە سیستەمی بازرگانی و ئابووری بەگوێرەی ئەوەی پێی دەگوترێت" حەوشی بچوك بە دیواری بەرز دەورە دراو". 
كرانەوە سیما و تایبەتمەندی هەرە دیاری نوێبوونەوەی شێوازی چینییە. بەهێزكردنی چاكسازی و گەشەپێدان لەڕێگەی كرانەوەوە، گۆچانی ئەفسوناوییە بۆ دەستكەوتەكانی گەشەپێدان لەچیندا.  ئەمینداری گشتی " شی جین پینگ" دووپاتی كردەوە كە پێداگری چین لەسەر چاكسازی و كرانەوە، توندوتۆڵە و نالەرزێت، درگای كرانەوەش فراوان و فراوانتر دەكرێتەوە. پلنیۆمی چوارەم، جارێكی  تریش پەیامی ئەوەی گەیاند كە چین پابەند دەبێت بە كرانەوە و هاوكاری و سودگۆڕكێ  و دەستكەوتی هاوبەش لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی تردا. ئەمەش هۆكاری دڵنیایی زیاتر و وزەی پۆزەتیڤی خستە نێو جیهانەوە، لەكاتێكدا گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكان لەجیهاندا دێن و دەچن.
ڕێنیسانسی مەزنی نەتەوەی چینی، گەیشتۆتە قۆناغێكی مێژوویی كە پاشەكشەی لێناكرێت، ئەوەش لەژێر سەركردایەتی بەهێزی حیزبی شیوعی چیندایە. لە خاڵی دەستپێكی نوێی مێژوودا، چین بەردەوام دەبێت، وەك وڵاتێكی بەرپرسیاری مەزن، پێڕاگەیشتوو بە جیهانگیری ئابووری، هەوڵدان بۆ بەهێزكردنی كرانەوەی هاوبەش لەڕێگەی بەردەوامیدان بەكرانەوەی خۆی و دانانی " پشتێنە و ڕێگا" وەك هێڵی سەرەكی، فەراهەمكردنی دەرفەتەكانی بازاڕ و وەبەرهێنان و دەرفەتی هاوكاری تەكنەلۆژی بۆ جیهان بەتایبەتی بۆ باشوری جیهان، بەجۆرێك گەشەی هاوبەش و پێشكەوتنی هاوبەش بۆ هەموو وڵاتانی دنیا مسۆگەر بكات، بەم پێیە سەركردایەتی جیهانگیری ئابووری دەكات، بەرەو ڕووگەیەك كە زیاتر كراوە بێت و گشتگیرتربێت و هاوسەنگی و سود بۆ هەمووان فەراهەم بكات.