ئێوارەی دووشەممە ڕێکەوتی 8/12/2025 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندنی دامەزراندنی "کۆمەڵەی دیواری مەزنی چین"ی بەرێوەچوو، بە پشتگیری کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری میللی چین.
شایەنی باسە راگەیاندنی دامەزراندنی کۆمەڵەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم و بەرپرسانی چینی و ئەندامانی کۆمەڵەکە بەڕێوەچوو, بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا.
 لە وتارەکەیدا بەرێز ( لیو جیون)  کونسڵی گشتی کۆنسوڵخانەی گشتی چین پشتگیری خۆی بۆ دامەزراندنی کۆمەڵەکە دووپاتکردەوە، کە ئامانجی کۆکردنەوەی کەسایەتییە دیارەکانە لە سێکتەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی کە زانیارییان لەسەر چین هەیە و پشتگیری پتەوکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان دەکەن.
هەر بۆ ئەم مەبەستە  کۆنسوڵخانە داوای لە چەند کەسایەتی کردووە بۆ ئەوەی بچنە ناو کۆمەڵەکە و لە چوارچێوەی لیژنەی جێبەجێکاریدا. وەک راوێژکار بۆ ماوەی دوو ساڵ کار بکەن.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتووری و ئابوورییەکانی نێوان چین و هەرێمی کوردستان دەبێت.