
بیرۆکە و دەستپێشخەرییەکانی شی جین پینگ بۆ سۆشیالیزم بە تایبەتمەندیی چینی بۆ سەردەمێکی نوێ، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێشوازییەکی زۆری لێدەکرێت
ڕاپرسیی جیهانیی ٢٠٢٥ دەربارەی تێڕوانین و تێگەیشتن لە چین
وەرگێڕانی : نەبەز مصطفى
بەشی دووەم
دەرئەنجامە سەرەکییەکان
٣. ڕای گشتی جیهانی دان بە هێز و پێگەی چیندا دەنێت، و گەشبینن سەبارەت بە گەشەسەندنی ئابووری چین
نزیکەی ٨٠٪ (٧٨٪)ی بەشداربووانی بیانی دان بەوەدا دەنێن کە هێزی نیشتمانی گشتگیری چین لە زیادبووندایە، کە ئەمەش نیشانەی بەرزبوونەوەی ٨ خاڵی سەدییە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤. لە وڵاتە پێشکەوتووەکان، نەتەوەکانی G7 و ئەندامانی وڵاتانی ئاسیان (ASEAN)، ڕێژەی زیادبوونەکە لە ١٠ خاڵی سەدی زیاترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. زیاتر لە ٨٠٪ی بەشداربووان هێزی ئابووری و تەکنەلۆژیای چین بە "بەهێز" هەڵدەسەنگێنن، کە هەردوو ژمارەکە بەراورد بە ساڵی پێشوو زیادیان کردووە. لە ڕیزبەندی جیهانی پێگەی نێودەوڵەتی وڵاتانی گەورەدا، ٢٥٪، ٢٩٪ و ١٧٪ی بەشداربووانی بیانی پلەی یەکەم، دووەم و سێیەمیان بۆ چین داناوە. لەسەر بنەمای کۆی گشتی نمرەکان، چین لە پلەی دووەمدایە. بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤، ڕێژەی ئەو بەشداربووانەی پلەی یەکەمیان بۆ چین داناوە بە ڕێژەی ٥ خاڵی سەدی زیادی کردووە، لە کاتێکدا ڕێژەی ئەو کەسانەی ئەمریکایان وەک پلەی یەکەم هەڵبژاردووە بە ڕێژەی ٣ خاڵی سەدی دابەزیوە بۆ ٤٤٪.
زیاتر لە ٨٠٪ی بەشداربووانی بیانی هەڵسەنگاندنی ئەرێنییان بۆ گەشەی ئابووری چین لە ساڵی ٢٠٢٥دا هەیە. ئەم ڕێژەیە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا ٧٥٪ و لە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکاندا دەگاتە ٨٦٪. نزیکەی ٩٠٪ی بەشداربووان متمانەی خۆیان بە بەردەوامی گەشەی ئابووری چین لە ماوەی ١٠ ساڵی داهاتوودا دەربڕیوە، کە ڕێژەی ئەم متمانەیە لە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکاندا نزیکەی ٢٠ خاڵی سەدی بەرزترە لە وڵاتە پێشکەوتووەکان.
پرسیار: ئاستی چین لە جیهاندا لە ڕووی هێزی نیشتمانی گشتگیرەوە چەندە؟ تکایە بە گشتی و لەم ڕووانەی خوارەوە وەڵامی پرسیارەکە بدەرەوە.

تێبینی: هێڵکارییەکە ڕێژەی ئەو کەسانە نیشان دەدات کە وشەی "بەهێز"یان هەڵبژاردووە.
٤. ڕای گشتی جیهانی خاوەن دیدگایەکی پەسەندە بۆ چین، و خولیایەکی زۆر نیشان دەدات بۆ کلتوور و تەکنەلۆژیای چینی
ڕێژەی ئەو بەشداربووانەی کە وێنەیەکی گشتی "باش"یان لەسەر چین هەیە (٦٤٪) و بۆ گەلی چین (٦٦٪)ـە، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ٥ و ١٠ خاڵی سەدی زیادیان کردووە. وێنە ئەرێنییەکان لە ڕەهەندە جیاوازەکاندا ساڵ بە ساڵ بە ئاستی جیاواز باشتر بوون. ڕێژەی ئەو بەشداربووانەی کە دیدگایەکی ئەرێنییان بۆ زانست و تەکنەلۆژیای چین هەیە دەگاتە ٨٠٪، لە کاتێکدا زیاتر لە سێ لەسەر چوارێی بەشداربووان بە ئەرێنی سەیری گیانی کۆشش و داهێنانی گەلی چین دەکەن. لە ڕێگەی شیکاری ئامارییەوە، دەرکەوتووە کە ئەو وشە سەرەکییانەی زۆرترین جار لە ساڵی ٢٠٢٥دا لەلایەن بەشداربووە بیانییەکانەوە بە چینەوە دەبەسترێنەوە، بریتین لە: ئابووری، تەکنەلۆژیا، زانست، گەشەپێدان، هێز، باش، کلتوور، پێشکەوتن و داهێنان.
زیاتر لە دوو لەسەر سێی بەشداربووە نێودەوڵەتییەکان هیوایان وایە پەیوەندی وڵاتەکەیان لەگەڵ چین لە داهاتوودا باشتر بێت، کە ئەمەش نزیکەی ٥ خاڵی سەدی زیادیکردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٤. لەژێر سایەی سیاسەتی گەشتکردنی بێ ڤیزادا، سێ لەسەر چوارێی بەشداربووە بیانییەکان ئارەزووی خۆیان بۆ سەردانیکردنی چین لە داهاتوودا دەربڕیوە، کە ئەمەش لە ڕێژەی ساڵی ٢٠٢٤ بەرزترە.
زیاتر لە ٩٠٪ی بەشداربووە بیانییەکان خولیایان بۆ چین دەربڕیوە، کە زیاتر لە ٤٠٪یان ئاستێکی بەرزی خولیایان نیشانداوە. ئەو بوارەی زۆرترین سەرنجی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە "کلتوور"ە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا، و "تەکنەلۆژیا"یە لە وڵاتە تازەپێگەیشتووەکاندا. ڕاپرسییەکە چەند دیاردەیەکی نوێی پەیوەست بە چینی لە ساڵانی دواییدا تۆمار کردووە، وەک "تیک تۆک" و "بازاڕکردنی ئۆنلاین" کە ڕێژەی بەکارهێنانیان لە نێوان بیانییەکاندا گەیشتووەتە نزیکەی ٦٠٪. هەروەها ناسین و دانپێدانان بە ڕۆبۆتەکان، درۆنەکان و ئۆتۆمبێلە زیرەکەکان لە ٨٠٪ تێپەڕ دەکات.
٥. ڕای گشتی جیهانی چاوەڕوانی پەیوەندی ئەرێنی نێوان چین و ئەمریکایە؛ ئاستی پەسەندکردنی چین لەئەمریکا زیاترە
نزیکەی %٧٠ (٦٩٪)ی بەشداربوانی بیانی تێڕوانینێکی ئەرێنییان بۆ چین هەیە، کە بە ڕێژەی ٦ خاڵی سەدی لە
ساڵی ٢٠٢٤ەوە بەرزبووەتەوە. پەسەندکردنی چین لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەندامانی ئاسیان (ASEAN) لە %٧٠ تێدەپەڕێت، و لە وڵاتانی بریکس (BRICS) و وڵاتانی ئەفریقاش نزیک دەبێتەوە یان دەگاتە %٨٠. لە بەراوردی "تێڕوانینت بۆ کامیان ئەرێنیترە، چین یان ئەمریکا؟" ڕێژەی ڕای گشتی نێودەوڵەتی کە چینیان هەڵبژاردووە %٣٩یە، کە ١.٥ هێندەی ئەو کەسانەیە کە ئەمریکایان هەڵبژاردووە (%٢٦). لە کاتێکدا ڕێژەی ئەوانەی هەردووکیان بە هەمان شێوە دەبینن نزیکەی %٢٥ بووە. بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٤، ڕێژەی هەڵبژاردنی پەسەندیی زیاتر بۆ چین بە بڕی ٩ خاڵی سەدی زیادی کردووە، لە کاتێکدا ئەو ڕێژەیە بۆ ئەمریکا بە نزیکەی ٨ خاڵی سەدی کەمی کردووە.
زیاتر لە %٧٠ی بەشداربووان هیوادارن پەیوەندییەکانی داهاتووی چین و ئەمریکا "بەرەو ئارامبوونەوە بچێت" یان "دۆخی ئێستا وەک خۆی بمێنێتەوە". لە نێوانیاندا، زیاتر لە %٤٠ بژاردەی "بەرەو ئارامبوونەوە" و زیاتر لە %٣٠ هیوای "مانەوەی دۆخی ئێستا"یان هەڵبژاردووە. ئەدای گشتی داتاکان هاوشێوەی ساڵی ٢٠٢٤ە. ڕێژەی ڕای گشتی لە وڵاتانی پێشکەوتوو، وڵاتانی ئەوروپا، وڵاتانی ئەندامی ئاسیان و وڵاتانی بریکس کە چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بەرەو ئارامبوونەوە بچێت، ساڵ بە ساڵ زیادی کردووە.
حکومەتی چین هەڵوێستێکی توند و ڕێوشوێنی پێچەوانەی کاریگەری لە بەرامبەر سەپاندنی باجی گومرگی بەرز لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە گرتووەتەبەر. زیاتر لە %٧٠ی بەشداربوانی نێودەوڵەتی هاوڕای خۆیان لەگەڵ ئەم هەنگاوە دەربڕیوە. ڕێژەی پەسەندکردن لە وڵاتانی ئەفریقا دەگاتە %٨٠، لە وڵاتانی بریکس، ئاسیان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە %٧٠ تێدەپەڕێت، و لە وڵاتانی ئەوروپاش لە دوو لەسەر سێ تێدەپەڕێت. سەبارەت بە سەپاندنی باجی گومرگی زیاتری حکومەتی ئەمریکا لە ئاستی جیهاندا، %٦٣ی بەشداربوانی نێودەوڵەتی ڕەخنەیان لەو هەنگاوە هەیە و وەک "کردەوەیەکی ئاشکرای تاکلایەنە"، "هەنگاوێکی پاشەکشە" یان "تێکدانی یاساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی" دەبینن.
پرسیار: تێڕوانینت بۆ کام وڵات ئەرێنیترە، چین یان ئەمریکا؟

پرسیار: دەتەوێت لە ساڵی داهاتوودا چ گۆڕانکارییەک لە پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکادا ببینی؟
